بەرپرسانی ئەمنیی ئێران ڕۆژی یەكشەممە ڕایانگەیاند كە تەرمی یەكێك لە ئەستێرە دیارەكانی سینەما لە شاری كەرەج لە ڕۆژاوای تارانی پایتەخت دۆزرایەوە.
ئاژانسی هەواڵی خوێندكارانی ئیسنا لە زاری بەرپرسی سینەماخانەی ئێران، محەمەد مێهدی عەسكەرپوورەوە بڵاویكردەوە، داریوش مێهرجۆی، دەرهێنەری بەناوبانگی سینەما و وەحیدە محەمەدی فەری هاوسەری، لە ماڵەكەی خۆیاندا لە جەرگەی شاری كەرەج،لە ڕۆژئاوای تارانی پایتەخت،بە كوژراوی دۆزراونەتەوە .
لای خۆیەوە هێزەكانی پۆلیس كوژرانی دەرهێنەرەكە و هاوسەرەكەی پشتڕاست كردەوە.
پۆلیس ڕوونی كردەوە، ئەم ڕووداوە درەنگانی شەوی شەممە بە ناوەندی فریاكەوتنی پۆلیس 110 ڕاگەیەندراوە، و لەگەڵ ئامادەبوونی ئەفسەران لە شوێنی ڕووداوەكە، پشتڕاستكرایەوە كە داریوش مێهرجۆی و هاوسەرەكەی لە ڤێلاكەیان كە دەكەوێتە شاری زیبادەشت مێشكین ئاباد لە كەرەج كوژراون.
سایتەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، دەرهێنەر داریوش چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام هەڕەشەی كوشتنی لێ كراوە.
نوێ
- بانکی TBI زیادکرابۆ فۆرمی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە هەژماری من
- هۆکاری دواکەوتنی مووچە ئاشکرا کرا
- “هەژماری من” لە فۆڕمی زانیاریی فەرمانبەراندا بانكی “تی بی ئای” زیاد كرد
- پێشەوا هەورامانی: حکوومەتی هەرێم هەوڵ دەدات فەرمانبەرانی گرێبەست بە هەمیشەیی بکرێن
- لە ھەفتەی داھاتوودا شەپۆلێکی باران بارین کوردستان دەگرێتەوە
- لەبارەی بازاڕی قەیسەری بڕیاری گرنگ درا
- دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە سندوقی پارەی خێری مزگهوتیان دزیوه.
- عەرەبی ھاوردە جارێکیتر گێچەڵ بە جوتیارانی کورد دەکەن
- وەزارەتی دارایی: بانکی تی بی ئای بەشداری لە “هەژماری من” دەکات.
- کۆمیسیۆن سەرجەم رێکارەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگرت.
ههواڵی زیاتر