سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێمى كوردستان  رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی پەڵەهەور دەبێت. دەشڵێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە سنووری گەرمیان دەگەنە ٣٧ پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، پلەکانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشی سبەی ئاماژە بەوە کراوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرز دەبنەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم پلەکانی گەرما دەچنە سەروو ٣٠ پلەی سیلیزی و لە سنووری گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە ٣٧ پلەی سیلیزی.

هه‌واڵی زیاتر