سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

هەناردە کردنی نەوتی هەرێم دەست پێ دەکاتەوە

باسم عه‌وادی، گووتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوەدا ” یه‌كێك له‌ كاره‌ له‌ پێشینه‌كانی حكومه‌تی عێراق دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانه‌”.

زیاتر روونیکردەوە “بەو پێیەی لە یاسای بودجەدا ئاماژە بە داهاتی نەوتی فرۆشراوی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم كراوەتەوە، بۆیە حكومەتی عێراق هەوڵ بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەدات”.
بەپێی لێکدانەوەی یاساناسان و شرۆڤەکارانی سیاسی ” ئەمجارە هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان جگە لە پاڵپشتی نێوخۆیی و یاسایی، پاڵپشتی نێودەوڵەتیشی هەیە، بۆیە بەرهەم هێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم هەمیشەیی دەبێت”.‌

هه‌واڵی زیاتر