ئاسایشی هەولێر سێ کەسی بە گومانی سووتاندنی بازاڕی لەنگە دەستگیرکرد و ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 16-04-2024، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێررایگەیاند هێزەکانیان سێ کەسیان بە گومانی سووتاندنی بازاڕی لەنگە دەستگیرکردوون و ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە “بەمزووانە” ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ڕۆژی 08-04-2024، بۆ دووەم جار لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا؛ ئاگر لە سێ کۆڵانی بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و لە ئەنجامدا نزیکەی 50 دووکان سووتان.