سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئێران دڵنیایی دەداتە ئیسڕائیل

بەرپرسانی ئیسڕائیل بەڵێنیانداوە وەڵامێكی روون و یەكلاكەرەوەیان بۆ هێرشەكانی ئێران هەبێت، بەڵام لە كات و شوێنێكی گونجاودا.

دانیال هەگاری گوتەبێژی سوپای ئیسڕائیل ئەمڕۆ دووشەم لە كاتی بەسەركردنەوەی بنكەی سەربازی نیڤاتیم كە چەند مووشەكێكی ئێرانی لە هێرشەكەدا بەركەوتبوو، گوتی: لە بۆردومانەكەی دیمەشق ئەو ئەندامانەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران كوژران كە پلانیان بۆ هێرشكردنە سەر ئیسڕائیل دانابوو.

گوتیشی: لە هێرشەكانی چەند رۆژی رابردووش خۆشبەختانە توانیمان 99%ی مووشەك و درۆنەكان پووچەڵ بكەینەوە.

هەروەها گوتی: بەدڵنیاییەوە مووشەكبارانەكەی ئیسڕائیل وەڵامی دەبێت.

لەلایەكی ترەوە بەرپرسێكی ئیسڕائیلی جەختی كردەوە كە لە كات و شوێنێكی گونجاودا وەڵامی هێرشەكانی ئێران دەدەنەوە.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئیسڕائیل بەڵێنی بە ئەمەریكا داوە پێش ئەنجامدانی هەر هێرشێك ئاگاداریان بكەنەوە.

گوتیشی كە بەرپرسانی حكوومەت و سوپای ئیسڕائیل كۆكن لەسەر ئەوەی وەڵامێكی روون و یەكلاكەرەوەی ئێران بدەنەوە، بەڵام هێرشەكان وەك ئەوە دەبێت كە ئەمەریكا دەیەوێت بۆ ئەوەی دۆخی سەقامگیری ناوچەكە ئاڵۆزتر نەبێت.

هه‌واڵی زیاتر