وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاندووه، چوار كۆمپانیای جیهانی تایبه‌تمه‌ند به به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان؛ به‌شداری له به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رژمێریی گشتیی عێراقدا ده‌كه‌ن.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه داوه، دەسەڵاتی سیستەمی ئامار و زانیاریی جوگرافی لە وەزارەتی پلاندانان، گرێبەستی لەگەڵ چوار کۆمپانیای نێودەوڵەتی له‌وانه، ئه‌مه‌ریكی، فینلاندی، كه‌نه‌دی و چینی کە تایبەتمەندن بە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان؛ مۆر کردووە.
بە گوتەی هینداوی، یەکێک لە ئەرکە سەرەتاییەکانی ئەو کۆمپانیایانە دروستكردنی تابلێت، دروستكردنی ناوه‌ندی زانیاری سه‌رژمێریی، ژووری ئۆپه‌راسیۆن و داڕشتنی به‌رنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی سه‌رژمێرییه‌كه‌یە، كه بڕیاره له تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ له سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ڕێوه بچێت.