سوپای ئیسرائیل ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاریان داوه به داخستنی قوتابخانه و ڕاگرتنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی نیسانی 2024) دانیال هه‌گاری، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، بڕیاریان داوه به داخستنی قوتابخانه و ڕاگرتنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
دانیال هه‌گاری ڕوونیشی كرده‌وه، بڕیاره‌كه له ئه‌م شه‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و تاوه‌كو شه‌وی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رجه‌م پرۆسه و چالاكییه‌كانی په‌روه‌رده ڕاده‌وستن.
دانیال هه‌گاری به پێویستیشی زانیوه هاووڵاتییانی ئیسرائیل دوای 10 خوله‌ك له بیستنی زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه، بچنه ژێرزه‌مینه‌كان و خۆیان حه‌شار بده‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕاكێشاوه، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر سیناریۆ و پێشهاتێك له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه هه‌موو سوپای ئیسرائیل كه‌وتووه‌ته ئاماده‌باشی و له زه‌وی و ئاسمانه‌وه ئاماده‌كارییان كردووه.