سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

دۆخەکە تیربووە، ئێران کارە مەترسیدارەکە ئەنجامدەدات

ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، ئێران لە چەند رۆژی داھاتوودا ھێرشی مووشەکی دژی ئیسرائیل ئەنجامدەدات، ھێڵێکی ئاسمانی ئەڵمانیاش گەشتەکانی بۆ ئێران ڕاگرت. 

بلومبێرگ بە پشت بەستن بە کەسانی ئاگادار لە زانیاری ھەواڵگری رایگەیاند، ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی پێیانوایە وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ھێرشی سەر ئیسرائیل نزیکە.

دەشڵێت، ھێرشەکە بۆسەر دامەزراوەی سەربازیی یان حکومیەکانی ئیسرائیل دەبێت و لەڕێگەی مووشەکی بالیستی پێشکەوتوو یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدەدرێت.

بەپێی سەرچاوەکانی بلۆمبێرگ، ھێرشەکە لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەگەری زۆرە ئەنجامبدرێت، بۆیە لێپرسراوانی ئەمریکا ھاوکاری ئیسرائیل دەکەن بۆ داڕشتنی پلان و ئاڵوگۆڕی زانیارییە ھەواڵگرییەکان.

لەو چوارچێوەیەشدا کۆمپانیای ھێڵی فڕۆکەوانی لۆفت ھانزای ئەڵمانیش سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی تا کاتێکی نادیار بۆ ئێران راگرت.

هه‌واڵی زیاتر