سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و نیو گه‌شتیار له‌ سێ مانگی ڕابردوودا هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

ئیبراهیم عەبدولمەجید گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان زیادی کردووە تەنیا لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو گەشتیار ڕوویان لەناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە. هەرێمی کوردستان جگە لە هاوینەواری گەشتیاری بۆ وەرزی بەهار و هاوین لەناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان، تایبەتمەندیی گەشتیاری زستانەی هەیە و ساڵانە، لە وەرزی زستان بە سەدان هەزار گەشتیار بەمەبەستی چێژ وەرگرتن لە دیمەنەکانی زستان لەبەشەکانی دیکەی عێراقەوە بەتایبەت دێنە هەرێمی کوردستان.

پێشتریش ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاندبوو، دەستەکەیان پلانێکی درێژخایەنی هەشت ساڵی و پلانێکی مامناوەندیان داڕشتووە، کە ئامانجیانە  پێشوازیی لە 20 ملیۆن گەشتیار لە ساڵێکدا بکەن.

هه‌واڵی زیاتر