ئەمڕۆ پێنچ شەمە 28/3/2024 بانکی ناوەندی 251 ملیۆن 724 ھەزار دۆلاری فرۆشت، بەجورێک 245 ملیۆن 194 ھەزار دۆلار بەحەوالات، 6 ملیۆن و 530 ھەزار دۆلار بە کاش، ھاوکات لەگەڵ بلاوکردنەوەی خشتەی فرۆشتنێ دۆلار، بەھای دۆلار دابەزی. کە ئێستا بەھای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 146 ھەزار 450 دیناری عێراقی یە. کەئەمڕۆ بەیانی لەکاتی کرانەوەی بازاڕدا 147 ھەزار و 200 دیناربوو