سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

هێمن هه‌ورامی: بەشداری ھەڵبژاردنێک نابین پێش وەختە وەھا دیزاین کرا بێت بۆ تێکدانی ھەرێمی کوردستان و شکاندنی پارتی بێت

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی3ی2024، هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌ خۆی له‌ فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه‌، لە پیرمام پێشوازیمان لە مانۆج ماثیو بەرێوەبەری کاروباری سیاسی و تەحلیل ی یۆنامی لە عێراق کرد . لە دیدارەکەدا زۆر بە روونی روانگەو ھەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر دۆخی سیاسی و بریارە نادەستورییەکانی دادگای فیدرالی بۆ شیکردەوە.

ده‌شڵێ، لە بارەی ھەڵبژاردنەکانەوە، جەختمان لەوە کردەوە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا وەک پارتی ھەموو ھەوڵێکماندا ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیاندا بکرێت و لایەنی دیکە رێگرییان دەکرد و پەنایان بۆ دادگای نادەستوری برد و لەوێشەوە بریاری سیاسی نەک یاسایی بەرامبەر ھەرێمی کوردستان دەردەکرا و گوشاری ئابووری و برسیکردنی خەڵکی کوردستان و پەلاماری درۆن و موشەکیان بەرامبەر ھەرێمی کوردستان بە گشتی و ھەولێر بە تایبەتی بەکار دەھێنا.

هێمن هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی پارتیمان بە روونی بۆ شیکردنەوە کە بەشداری ھەڵبژاردنێک نابین پێش وەختە وەھا دیزاین کرا بێت بۆ تێکدانی ھەرێمی کوردستان و شکاندنی پارتی بێت و لە رێگای دادگایەکی نادەستورییەوە یاساکانی ھەرێم ھەموار بکەنەوە و روونمان کردەوە کە پارتی دیموکرتی کوردستان لیستی کاندید پێشکەش ناکات بەو جۆرە ھەلبژاردنە کە بە بڕیاری سیاسی و نا دەستووری دادگای فیدرالی بێت.

هه‌واڵی زیاتر