هێزەکانی ئاسایش باندێکی دزی و ساختەکاریان دەستگیر کرد
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر باندێکی دزی و ساختەکاریان لە شاری هەولێر دەستگیر کرد.
ئەمشەو چوارشەممە 27/3/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “لە ئەنجامی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمانەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد کە هەڵساون به دروستکردنی پاسپۆرتی وڵاتێکی یەکێتی ئەورووپا بە ساختە و پاشان بەو پاسپۆرتە ساختانە لە دوو کۆمپانیای بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل، دوو ئۆتۆمبێلیان بە کرێ وەرگرتووە و پاشان بەبێ (سەرەتا / ئەولیات) فرۆشتویانەتەوە.”
هەروەها ئاسایشی هەولێر ئەوەشی خستووەتە روو کە جگە لە، تۆمەتبارانە دەستیشیان بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکەدا گرتووە.