سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

عێراق دووەم پیسترین هەوای لە جیهاندا هەیە.

پیسبوونی کەشوهەوا بووەتە مەترسییەکی جددی لەسەر عێراق، تادێت ژینگە و کەشوهەوای ئەو وڵاتە پیستر دەبێت و نەتەوەیەکگرتووەکانیش هۆشداری لەوبارەیەوە دەدات.

پیسبوونی کەشوهەوا بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر عێراق و عێراقییەکان. تادێت ژینگە و کەشوهەوای وڵاتەکە پیستر دەبێت و نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداری لە مەترسییەکانی دەدات.

بەگوێرەی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، عێراق پێنجەم زەرەرمەندترین وڵاتی جیهانە لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و پیسبوونی ژینگە. لەلای خۆیەوە گۆڤاری “سی ئی ئۆ وێڵد”ـی ئەمەریکی، کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی پۆلێنکاری وڵاتان لە بوارە جیاوازەکاندا، لە نوێترین پۆلێندا کە تایبەت بە کواڵێتیی هەوا بڵاویکردووەتەوە تێیدا، عێراق لەنێو 125 وڵاتدا لە پلەی 124ـەمین دێت، واتە خاوەنی دووەم پیسترین هەوایە لە جیهاندا.

پسپۆڕان هۆکاری سەرەکیی پیسبوونی کەشوهەوای عێراق بۆ نەبوونی خزمەتگوزارییە پێویستەکان، کۆچی گوندنشینان بۆ شارەکان، زۆری کارگە و کۆمپانیای بێ مۆڵەتی تەندروستی و زۆری رێژەی ئۆتۆمبێل دەگەڕێننەوە. ئاماژە بەوەش دەدەن، هیچکام لە حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق هەوڵی جددییان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە نەداوە.

زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە بەشی خوارەوەی لیستەکەدان و خاوەن پاکترین ژینگە لە ناوچەکەدا ئیسرائیلە کە لە پلەی 73یەمین دێت؛ پاشان سووریایە کە لە پلەی 78ـەمیه‌و تورکیا لە پلەی 81 و ئێرانیش پلەی 105ـەمینیان گرتووە.

هه‌واڵی زیاتر