سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

نوێترین زانیاری لە بارەی مووچەی مانگی دوو و سێ

لەگەڵ یەکێک لە وەزیرەکان قسەمکرد کە ئەمرۆ دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی قسەی کردووە سەبارەت بە موچەی مانگی 2 و 3

بۆ مانگی 2 رایگەیاند سبەی بە ئەگەری زۆرەوە گەرنا لە دوو سبەی تێپەرناکات و موچەی هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکرێت، هۆکاری دواکەوتنی بۆ ئەوە گەراندۆتەوە کە دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینی بۆ بایۆمەتری هێزە ئەمنییەکانی کوردستان کردووە.
بۆ مانگی 3ێش گوتی رێکەوتونە کە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت و لەهەفتەی داهاتووە دەست بە رێکارەکان دەکرێت بەڵام چەندی پێ دەچێت دیار نییە.

بۆ بابەتی تەوتین و کردنەوەی هەژماری بانکی داوایان لە دادگەی فیدڕاڵیی کردووە ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە کە ئاخۆ تەنیا لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە بێت یاخود لەرێگەی بانکە ئەهلییەکان کە رەزامەندی بانکی ناوەندی عێراقییان هەیە لە هەرێمی کوردستان، گەر ئەمەی دووەم سەربگرێت موچەی لەڕێی هەژماری منەوە دەبێت گەرنا پشت دەبەسترێت بە کی کارت یانیش ماستەرکارد یانیش دەبێت دواجار هەژماری من بە بانکە فیدراڵییەکانەوە ببەسترێتەوە .

ھەڵکەوت عەزیز

هه‌واڵی زیاتر