سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

وەزارەتی ناوخۆ ئەم کارە لە ئەفسەران و پۆلیس قەدەغە دەکات

لە نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆدا كە گشتاندنی پێكراوە بۆ گشت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بەهێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوشێوەكانی هاتووە، لە پێناو پاراستنی شكۆی ئەفسەر و كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، قەدەغەیە بە جلوبەرگی سەربازییەوە بۆ هیچ مەبەستێك جگە لە ئەركی فەرمی ئەفسەر و كارمەندان ڤیدیۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاو بكەنەوە.

لە نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆدا كە لە مانگی رابردوودا دەركراوە و لەم چەند رۆژەی دواییدا لە سۆشیال میدیا بڵاو بووەتەوە، ئەوەیش هاتووە كە ئەگەر بەشداری هەر چالاكییەك بكەن و پێویست بكات جلوبەرگی فەرمی لە درەوەی كاتی دەوام لەبەر بكەن و چالاكییەكەیان لە هەر كەناڵێكی میدیایی یا تۆڕی كۆمەڵایەتی پیشان بدرێت، پێویستە رەزامەندی سەرووی خۆیان وەرگرن.

ئەوەیش هاتووە، هەر كەسێك بۆ هەر مەبەستێكی تر جلوبەرگی فەرمی لەبەر بكات و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان خۆی نمایش بكات، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.

هه‌واڵی زیاتر