سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

پارتی لەچی دەترسێ؟

پارتی لەچی دەترسێ؟
تەنیا کوردی
کە دەڵێین پارتی، واتە پڕۆژەیەکی جەماوەری و گردبوونەوە لە پێناو ئامانجە پیرۆزەکانی کوردستان، سروشتی پارتی وایە نە لە ھەڵبژاڕدن دەترسێ، نە لە دیموکراتیەت، نە لە کرانەوە و ئازادی، ھەر سێ بنەماکانیش پارتی لە قۆناغی شاخ تا شار داھێنەری بووە.
-بە رابەرایەتی بازانی نەمر، مافی خەڵکی کوردستان لە یازدەی ئادار، بوو بە سەندو ددان بە حوکمی ئۆتۆنۆمی کوردستان نرا…
-بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی راپەڕین بۆ ئازادی خاک و کوردستان بەرپاکرا، کە ھێز و لایەنە سیاسییەکان بەشداربوون.
-بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی یەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراو حکومەت و دامەزراوەکان دروست بوون.
-بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی کوردستان ئەنجام درا.
-بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی ئەزموونی کوردستان بنیات نرا.
-بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی پارتی یەکەمی ھەموو ھەڵبژاردنێک بووە.
ئایا حزبێک بە مێژوو، لە رابردوو تا ئێستا و بۆ داھاتووش ئەمە کردارەکانی بێت، مومکینە لە ھەڵبژاردن و ئازدی بترسێ؟
یان پارتی دەڵێ دەبێ سندوقی دەنگدانی میللەت بەبێ دەسکاری و لە کەشێکی ئازاد و دیموکراسییدا، گەل شەرعیەت بداتە پەرلەمان، نەوەک شەرعیەت لە دەرەوەی دەسەڵاتی گەل، لە دەرەوە بسەپێنرێت و ئەنجام بگۆڕدرێ.

پارتی خاوەن دەنگی جێگری خۆیەتی، ئەوانە دەترسن کە ھەر قۆناغێک چەندان خەت و باڵیان لێ بۆتەوە و بەناوی چەندان گروپ و لیستەوە دەردەکەون، بەڵام نابنە لیستی یەکەم و دەنگی یەکەم، چونکە ئەھلی قسە جیاوازە لە ئەھلی عەمەل.

هه‌واڵی زیاتر