سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بزانە كەشوهەوای سبەی و رۆژانی داهاتوو چۆن دەبێت؟

شارەزایەكی كەشناسی رەوشی كەشوهەوای سبەی هەینی و رۆژانی داهاتووی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاند: سبەی ھەینی و دووسبەی شەممە کەشوهەوا لە ناوچەکانمان بە سەقامگیری دەمێنێتەوە لەگەڵ زیاتر بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە ڕێژەی 3 تا 5 پلەی سەدی، هەروەها ئاسمانیش بە زۆری ساماڵ و پەڵەھەوری کەم دەبێت و خێرایی باش لەسەرخۆ دەبێت.

راشیگەیاند: لە رۆژانی یەکشەم و دووشەم ئاسمانی ناوچەکان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و ئەگەری حاڵەتێکی لاوازی بارانبارین دەبێت، رێژەی بارانەکە کەم دەبێت و ھەموو ناوچەیەکیش ناگرێتەوە و زیاتر بەشێوەی ھەڕەمەکی لە ھەندێ شوێن بارانی کورتخایان دەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێنێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: لە کۆتای ھەفتەی داھاتوو لەنێوان رێكەوتی 7 بۆ 11ی 3 پێشبینی ھاتنی شەپۆڵێکی مامناوەندی بارانبارین دەکرێت کە سەرچاوەی شەپۆڵەکە دەریای ناوەراستە و ئەگەری رێژەیەکی باش و مامناوەندی باران دەکرێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرمی بەرێژەیەکی کەم.

هه‌واڵی زیاتر