سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئیبراهیم ڕەئیسی سه‌رۆكی ئێران و ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران دوێنێ‌ لە کوشتن رزگاریان بوو


ڕۆژنامه‌یه‌كى كوه‌یتى هه‌واڵێكى له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى دوێنێى پارێزگاى كرمانى ئێرانى بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاشكرایكردوه‌، “ئیبراهیم ڕەئیسی سه‌رۆك كۆمارو ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران بەڕێكەوت لەو هێرشه‌ ڕزگاریان بوه‌”، ده‌شڵێت:”سێ‌ لەپاسەوانەكانی سەرۆك كۆماری ئێران كوژراون”.


ڕۆژنامەی (الجریده‌)ى كوەیتی ئه‌مڕۆ ئاشكرایكردوه‌، لەتەقینەوەكانی دوێنێی پارێزگای كرمانی ئێران كە بەهۆیەوە نزیكەی (400) كوژران‌و برینداربون، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران بەڕێككەوت ڕزگاری بوە.


ئه‌وه‌ش هاتوه‌، “قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی بوە، كاتێك تەقینەوەكان لەسەر ڕێگه‌ی گۆڕستانی شەهیدان لەپارێزگای كرمان ڕویداوە، بەڕێككەوت بەرنەكەوتون”.

له‌به‌شێكى دیكه‌ى هه‌واڵه‌كه‌دا جه‌ریده‌ نوسیویه‌تى، “ڕەئیسی‌و قائانی پێكەوە چونەتە ئۆتۆمبیلێكەوە كە پێشتر بڕیاریان لێنەداوەو بەڕێككەوت بوە، لەكاتی ڕۆیشتنیان بۆ بەشداریكردن لەڕێورەسمی یادی چوارساڵەی كوژرانی قاسم سولەیمانی، ئۆتۆمبیلی دوەم كە بڕیاربوە ڕەئیسی تیادابێت، دراوەتە دەست پاسەوانەكان‌و لەیەكێك لەتەقینەوەكاندا بەركەوتوەو بەوهۆیەوە (3)یان لەپاسەوانەكانی ڕەئیسی كوژراون‌و دەزگا ئەمنیەكانیش فەرمانیان كردوە بێدەنگی لەپرسەكە بكرێت”.

به‌گوێره‌ى ڕۆژنامه‌ كوه‌یتیه‌كه‌، ڕەئیسی سه‌رۆك كۆمارى ئێران بڕیاربوە لەو یادەدا وتارێك لەكرمان پێشكەشبكات، دوای تەقینەوەكانیش وتویه‌تى، “تۆڵەسەندنەوە لەو هێرشە تیرۆریستیەى كرمان، كارێكی حەتمی‌و یەكلابوەوەیە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی تەسنیمی ئێران لەزاری سەرۆکی فریاکەوتنی شاری کرمانه‌وه‌ ڕایگەیاند، بە هۆی دوو تەقینەوەكه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ لەڕێوڕەسمی یادی کوژرانی قاسم سوله‌یمانی، 95 هاوڵاتی کوژراون‌و لانیکەم 284 کەسیش برینداربون

هه‌واڵی زیاتر