سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن

بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی پلەی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێر بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی، كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی

دهۆك : 41 پلەی سیلیزی

كەركووك: 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی

سۆران : 39 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی

هه‌واڵی زیاتر