سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئاگادارییەك بۆ هەموو ئەوانەی ئایفۆنیان هەیە

ئاگادارییەك بۆ هەموو ئەوانەی ئایفۆنیان هەیە
بزانە لە مانگی 7ی ئەمساڵدا وێنەكانی نێو مۆبایلەكەت چییان لێ دێ؟

پێش ئەوەی وێنەكانت بفەوتێن، ئەمە بكە..

كۆمپانیای (ئەپڵ)ی ئەمریكی، ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم بەكارهێنەرانی مۆبایلی زیرەكی (ئایفۆن) بە هەموو جۆرەكانیەوە بڵاو كردووەتەوە، تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، لە 26ی 7ی ئەمساڵەوە، تایبەتمەندیی (My Photo Stream)ی ئایفۆن كۆتایی پێ دەهێنرێت، پێویستە سەرجەم بەكارهێنەرانی ئایفۆن، وێنەكانی نێو ئەو تایبەتمەندییە، بۆ نێو ئایكلاود بگوازنەوە، ئەگەر نا دوای ئەو بەروارە، وێنەكانیان دەفەوتێن.

لە ئاگادارییەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، مانگێك پێش 26/7/2023، كۆمپانیای ئەپڵ ڕێگە نادات بەكارهێنەرانی ئایفۆن وێنە نوێكانیان بخەنە نێو تایبەتمەندیی (My Photo Stream)، بەڵام تا 26ی 7، ڕێگەیان پێ دەدات ئەو وێنانەی لەنێو تایبەتمەندییەكەدایە، بیانگوازنەوە نێو ئایكلاود.

تایبەتمەندیی (My Photo Stream)، هاوشێوەی ئایكلاودە و لە ساڵی 2011دا كۆمپانیای ئەپڵ لەگەڵ ئایكلاود خستییە خزمەت بەكارهێنەرانی، كە لە ڕێگەیەوە بەكارهێنەرانی ئایفۆن دەتوانن وێنەكانیان هەڵبگرن.

 

هه‌واڵی زیاتر