سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

گەنجانی عێراقی:ئەو کوردانه زۆر بێ تامیان کردووە،ئەگەر بارزانی نەبێت،به خۆمان دەزانین چییان لێ دەکەین

لە سۆشیال میدیاوە

وەک خۆی ! بیخوێنەوە ! …

چەند ڕۆژ لەمەو بەر له شەقامێکی سەرەکی سەنتەری ئۆسلۆ گووزەرم دەکرد ، دوو کوڕە عەرەبی ڕەشتاڵەی (ڕەش) چەند مەترێک لەپێشەوەی من دەڕۆیشتن ، له هەستی مەواداکەمان گۆبیستی قسە وباسەکانیان دەبووم ، که زانیم باس له بابەتی کورد وعەرەبه یان هەولێر و بەغدا گوێی خۆم شل کرد تابزانم چۆن باسی ئەو ڕەوشەی ئەمڕۆ دەکەن ، یەکیان وادیاربوو زیاتر قسەی بۆ ئەوی دیکه دەکرد ،هەردوولایان قسەی ناشیرینیان به کورد و کوردستان دەگووت !، ئەوەی که زۆرتر باسەکەی دەگێڕایەوە به زاراوەیەکی ( جولفی عێڕاقی) له پڕێک دا گووتی : ( هذوله اكراد كلش زودوها، اذا بس مو بارزاني نعرف شنسوي بيهم) به واتا ئەو کوردانه زۆر بێ تامیان کردووە ، ئەگەر بارزانی نەبێت ، به خۆمان دەزانین چییان لێ دەکەین .. ئەوە قسە وباسی دوو کوڕە عەرەبی ( شڕوکی عێڕاقی ) بوو ، بەڵام قسەکەیان ڕاستە نەوەک ئەو دوو کەسەیە ،بگرە دووژمن وداگیرکەر هەموویان ئەو بیر وهۆشەیان لەناو مێشک و دڵ و دەروونیاندایه، هەرکات بۆیان بڕەخسێت ئەوە بەخۆیان دەزانن چی بەسەر کورد دێنن! ، هەروەها ئەگەر بارزانی نەبێت له زووەکەوە بەغدا به ئاسانی به پاڵپشتی خۆفرۆشان کوردی له ناو بردبوو ، بەڵام ڕاستە ئەوە بارزانی یه که هەمیشە وەک قەڵغانه بۆ کورد وکوردستان ، بۆ ئەمەش مێژوو شاهیدی دەدات ، که تا بارزانی مابێت گەلی کورد وخاکی کوردستان دەمێنێت ،

یونس حەمەد

هه‌واڵی زیاتر