سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

“شێخەكانی كوردستان” لە تیكتۆك وەستێنران

ماوەی چەند مانگێكە لە توڕە كۆمەلایەتییەكان و بەتایبەت تیك تۆك، چەند كەسێك كە خۆیان بە شێخ ناوناوە بە چەك و پاسەوان و ئۆتۆمبیلیگوولە نەبڕ خۆیان نمایش دەكەن، ئەمەش وایكرد وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بەڵێننامەیان پێ پڕ بكاتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر ـی ڕاگەیاند: سێ رۆژە وەزارەتی ناوخۆ و ھێزە ئەمنییەكان ھەڵمەتێكی دەستگیركردنیاندەست پێكردووە بۆ ئەو كەسانەی كە لە تیك تۆك بە چەك و پاسەوانەوە خۆیان نمایش دەكەن.

ئەو سەرچاوەیە گوتی: لە ھەڵمەتەكەدا چەند كەسێك دەستگیركراون و بەڵێننامەش بە چەند كەسێكی تر پڕكراوەتەوە لە ئەگەریدووبارەكردنەوەی دەستگیر دەكرێن.

سەرچاوەكەی ئاژانسی پەیامنێر ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو كەسانە بەڵێننامەیان پێ پڕكراوەتەوە بەڵێننیان داوە چیتر لە تیك تۆك و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی تر خۆیان نمایش نەكەن و ئەو كەسانەی لەگەلیان دەردەكەون بەھیچ شێوەیەك چەكدار نەبن و ئۆتۆمبیلی گوولە نەبڕ بەكارنەھێنن.

جێگای ئاماژەیە، مودێلێك لە كوردستان دروست بووە بەوەی كەسانێك لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە خۆیان نمایش دەكەن بە چەك وپاسەوانەوە و ھەندێك جار ترس و دڵەڕاوێكی لای خەڵك دروست دەكەن.

هه‌واڵی زیاتر