ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 30-7-2021 لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا، گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر ماڵباتێکی کورد، حەوت ئەندامی خێزانەکەیان کوشت و خانووەکەیان سووتاند.
هێرشەکە کاتژمێر 06:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ژن و منداڵ لەنێو کوژراوەکاندا هەن. 12ـی ئەم مانگە گرووپێکی “تووندڕەو” هێرشیان کردە سەر هەمان خێزان و حەوت ئەندامی خێزانەکەیان بریندار کرد.
ئەوکات بەشێک لەو گرووپە “تووندڕەوە” دەستگیرکران و دواتر پێنج کەسیان ئازادکران.
ئەو ماڵەی ئەوکات هێرشیان کردبووە سەر خێزانە کوردەکە، دراوسێی خۆیان بوون. ئەو خێزانە کوردە 24 ساڵ بوو لەو ناوچەیەی کۆنیا دەژیان.