ئه‌و خانمه مۆدێله‌ی سووكایه‌تیی به هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان كرد، له‌سه‌ر سكاڵای لقی سلێمانیی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و به بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیر كرا و ئه‌مڕۆش دادوه‌ر بڕیاری تازه‌ی له باره‌وه ده‌دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/1/2021، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ڕايگه‌یاند، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه تێیدا كه‌سێك سووكایه‌تی به هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كه‌ریم كابان ده‌كا، ناڕه‌زایی لێ كه‌وته‌وه و لقی سلێمانیی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان سكاڵای تۆمار كرد و دادوه‌ریش بڕیاری به‌ندكردنی كه‌سه‌كه‌ی دا.
گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه ئه‌و خانمه ئێسته له گرتن و گواستنه‌وه‌ی ژنان له سلێمانی به‌نده و ئه‌مڕۆ ده‌برێته به‌رده‌م دادوه‌ر و دادوه‌ر بڕیار ده‌دا كه به سپاردن ئازاد بكرێ، یان له به‌ندیخانه‌دا بمێنێته‌وه.
خانمه مۆدێلێڵك به ناوی هێلین ئاوات، له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێ، ناوی جۆرێكی ماتۆڕسكیل به كه‌ریم كابان ده‌هێنێ و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی ناوه‌ندی هونه‌ریی كوردستانی لێ كه‌وته‌وه.