سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ڤیدیۆ.. ئاراسی خەپەگیان بە كلیپێكی زۆر جوان و نوێوە دەگەڕێتەوە

پاش چەند ساڵێک لە بێدەنگی، هونەرمەندی کورد ئاراس فاتیح ڕەسول (ئیرۆس کوردی) بەرهەمێکی گۆرانیی بە کلیپێکی جوان و نوێوە بڵاو کردەوە.

بەرهەمە تازەکەی ئاراس ناوی “دەڕژێ”یە و ئەمڕۆ لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە ماڵپەری یوتوب بڵاویکردووەتەوە کە تیایدا ئاراس تا کۆتایی بە جلوبەرگی کوردییەوە دەردەکەوێ.

کلیپی” دەرژێ” لە نووسین و سیناریۆی ئاراس فاتیحە و ئۆڤی ڤالیسکۆ-یە و شیعر و بەشێک لە ئاوازی گۆرانییەکە فۆلکۆرە و بەشەکەی تری ئاوازی گۆرانییەکە هی ئاراس خۆیەتی و لە کۆتایی کلیپەدا پەیامێک ئاراستەی بینەران کراوە و نووسراوە” وەرن با شادی بگەڕێنینەوە ناو ژیانمان”.

ئاراس فاتیح رەسوڵ بە یەکێک لە هونەرمەندە نوێگەرەکانی کورد ناسراوە و لە رابردوودا ئەو بەرهەمە هونەرییانەی کە بڵاویکردووەتەوە دەنگدانەوەی زۆری لە نێو خەڵکدا بەدوای خۆیدا هێناوە “خەپە گیان” یەکێکە لە بەناوبانگترین بەرهەمە هونەرییەکانی ئاراس کە بەو هۆیەوە زۆرجار بە “ئاراسی خەپە گیان” ناوی دەهێنرێ.

لینكی كلیپەكە لە یۆتیۆب

 

 

هه‌واڵی زیاتر