ئاستى یاریكردنى لیونێل میسی له مۆندیالى 2018 كه له‌ڕووسیا به‌ڕێوه ده‌چێت، بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى، دوو هاوسه‌رى ڕووسی له یه‌ك جیا ببنه‌وه.
پیاوێكى ڕووسی دانیشتووى شارى چیلابنسك له شاخه‌كانى ئۆرال، دوێنێ دووشه‌ممه، دواى 14 ساڵ له‌هاوسه‌رێتى، به‌هۆى ئاستى مێسی، یاریزانى ئه‌رجه‌نتین، ناكۆكیی كه‌وته نێوانیان و به‌فه‌رمى داواى جیابوونه‌وه‌ى له‌هاوسه‌ره‌كه‌ى كرد.
پیاوه‌كه به ڕۆژنامه‌ى “ئاروجونتی ئی ڤاكتی”ی ڕووسی ڕاگه‌یاندووه، هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌كاتى یارییه‌كانى مۆندیالدا پێیگوتووه، میسی زۆر به‌خراپی له مۆندیال یاری كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌مه‌قاڵ و كێشه له‌نێوانیاندا دروست بووه، گوتیشی: “نه‌متوانى خۆم ڕابگرم، هه‌موو جله‌كانم كۆ كرده‌وه و له ماڵ چوومه ده‌ره‌وه”.
ئه‌و پیاوه ڕووسییه به‌ڕۆژنامه‌كه‌ى گوتووه، بۆ ڕۆژى دواتر له دادگا داوای جیابوونه‌وه‌ى كردووه.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره، وه‌ك چۆن مۆندیاله له‌یه‌كیان جیا ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌تاش هه‌ر له ڕێگه‌ى مۆندیاله‌وه یه‌كیان ناسیوه، كاتێك له مۆندیالى 2002 كه له كۆریای باشوور و یابان به‌ڕێوه‌چوو، له‌كاتى بینینی یارییه‌كدا، به‌یه‌ك گه‌یشتوون.
ڕۆژى شه‌ممه‌ى ڕابردوو، هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین، به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ڕه‌نسا دۆڕا و به‌و هۆیه‌وه مۆندیالى به‌جێهێشت.