رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی هەولێر – کۆیە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە ئەمڕۆ (دووشەممە، 6-5-2024) لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، تۆیۆتا پیکاب و ئۆتۆمبێلێکی فۆردی تایبەت روویداوە.
بەرپرسێک لە هاتووچۆی هەولێر گوتی. لە رووداوەکەدا سێ کەس لەنێو پیکابەکە گیانیان لەدەستداوە، فۆردەکە دوو کەسی تێدا بووە، یەکێکیان گیانلەدەستدانی پشتڕاستکراوەتەوە.