بەهۆی لێدانی هەورەبرووسکە لە تاوەری هێڵی ئینتەرنێت، ڕاییکردنی مامەڵەی شۆفێران لە بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی هاتوچۆی ههولێر بۆ ماوەیەکی کاتیی ڕاگیرا.
بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی هاتوچۆی ههولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، نزیکەی کاتژمێر 03:10ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 06-05-2024، ههورهبرووسکەیەکی بەهێز لە تاوەری هێڵی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتییەکەی داوە، ئەوەش بووەتە هۆی ڕاگیرانی ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان.
بەڕێوەبەڕایەتیی هاتوچۆی هەولێری داوا لە شۆفێران دەکات، سەردانیان نەکەن “تا ئەوکاتەی سیستەم و هێلی ئەنتەرنێت دەکەوێتەوە کار”.
لەلایەکی دیکەوە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، نزیکەی کاتژمیر 10:00، هەورەبرووسکە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر لە هاووڵاتییەکی دا. بە گوێرەی زانیارییەکان، هاووڵاتییەکە شۆفێری تەکسی بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، ئێستا تەندروستیی جێگیرە.