سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق ھەڵدەبژێردرێت

رێككەوتنی سیاسی كراوە بۆ ئەوەی دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان لە رۆژی چوارشەممە بكرێت، پاڵپشتی لە سالم عیساویی دەكرێت.

ئەمرۆ دووشەممە 6-5-2024، سەرچاوەیەكی ئاگەدار لەبەغداوە، ئاماژەی بەوە كردووە، رێككەوتنی سیاسی لە نێوان فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنەكە كراوە.

سەرچاوەكە روونی كردووەتەوە، زۆرینە پاڵپشتی لە سالم عیساوی دەكەن بۆ ئەوەی ئەو پۆستە وەرگرێت، دەڵێت: “ئەو رێككەوتنە دوای گفتوگۆی فراوانی حزبە سیاسییەكان هات.”

سالم عیساوی، كاندیدی هەر سێ حزبی(سیادە، عەزم و حەسم نیشتیمانی)یە.

هه‌واڵی زیاتر