سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

قایمقامی هەولێر: زیاتر لە 370 دوکانی بازاڕی قەیسەری بەتەواوی سووتاون.

قایمقامی هەولێر ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرەکەی دوێنێ شەو، زیاتر لە 370 دوکان بەتەواوی سووتاون.

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی ئایاری 2024، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر ڕاگەیاند، ئەو ئاگرەی دوێنێ شەو لەناو بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە، ڕاستەوخۆ تیمە خزمەتگووزارییەکان و هێزە ئەمنییەکان، بەرگریی شارستانی و زێرەڤانی، تیمەکانی تەندروستیی لە ژێر سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر ئامادە بوون و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

بەگوتەی ئەو ، “لە قەیسەری شاری هەولێر نزیکەی چوار هەزار دووکان هەیە، بەڵام بەداخەوە بەپێی ئەو ئامارگیریەی سەرەتاییەی کە  ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکان کراوە، زیاتر لە 370 دووکان بەتەواوی سووتاون. کە دەکاتە ڕێژەی 10% بازاڕەکە”.

نەبەز عەبدولحەمید گوتیشی: “ئاگرەکە دوێنێ شەو کۆنترۆڵ کرا، بەڵام زۆربەیان دووکەڵیان تا ئێستە ماوە، ئەو لێژنە لێکۆڵینەوەیەی دوێنێ شەو پێک هێنراوە، هەر دوێنێ شەو دەستیان بە کارەکانی خۆیان کرد. لێژنەیەکی تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە هۆی ڕوودانی ئاگرەکە، دواتر ڕادەگەیەندرێت. “

هه‌واڵی زیاتر