سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

خاوەنی چەند پەیج و ئەكاونتێكی سۆشیال میدیا دەستگیركران.

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لەسەر سكاڵای ئەوان خاوەنی چەند پەیج و ئەكاونتێكی سۆشیال میدیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیركران.

وەزارەتی پەروەردە بڵاوی كردەوە: لەچوارچێوەی هەماهەنگییەكانی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەی نیشتمانی و تاقیکردنەوە گشتییەکان، تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەکانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەکات بۆ ڕووبەڕووکردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێگای سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان فریو بدەن.

بڵاویشی كردەوە: بۆ ئەو مەبەستە ئەم پەیجانەی کە لە وێنەکەدا هەیە، داوای یاساییان لەسەر تۆمار کرا و لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە لەسەر سکاڵای وەزارەتمان دەستگیرکران.

وەزارەتی پەروەردە داواشی لە قوتابیان كرد بە هەموو جۆرێک دوور بن لەو فریودانانە كە بێ ئەنجامن.

جەختیشی كردەوە كە هەر کەسێک ئەو کارانە بکات، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەتایبەت ساڵی پار، ڕووبەڕووی یاسا دەبنەوە تەنانەت ئەگەر پاش تەواوبوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانیش بێت.

هه‌واڵی زیاتر