سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

تورکیا تەنها لە مانگی نیساندا 16 هەزار سووری دیپۆرت کردووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، تورکیا ئەو سووریانە دیپۆرت دەکاتەوە کە مەرجەکانی نیشتەجێبوون پێشێل دەکەن، جگە لە ڕاگرتنی پێدانی ڕەگەزنامە و توندکردنەوەی مەرجەکانی نوێکردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئەوانەی مۆڵەتی ئیقامەی گەشتیارییان هەیە.

ڕاپۆرتەکان بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئیدارییەکان لە چوار دەروازەی سنووریی نێوان تورکیا و باکووری سووریا “باب ئەلهەوا، باب ئەلسەلامە، جەرابلوس و گرێ سپی” ڕایانگەیاندووە، تەنیا لە مانگی نیساندا نزیکەی 16 هەزار سووری دیپۆرت کراونەتەوە.

بەرپرسێکی دەروازەی سنووریی باب ئەلهەوا، لە باکووری ئیدلب، گوتی: ژمارەی دیپۆرتکراوەکانی دەروازەکە بۆ ناوچەکانی ئیدلب لە ماوەی مانگی نیسانی ڕابردوودا نزیکەی حەوت هەزار و 500 کەس بووە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە.

هەروەها بەرپرسێکی دەروازەی باب ئەلسەلامە لە باکووری حەلەب ڕایگەیاند، نزیکەی چوار هەزار و 500 هاووڵاتی سووری لە دەروازەکەوە هاتوونەتەوە سووریا، لە دەروازەی گرێ سپیش تەنیا لە مانگی نیساندا هەزار و 800 کەس لە خاکی تورکیاوە ڕەوانەی سووریا کراونەتەوە.

هه‌واڵی زیاتر