سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەک هەلی کاری ڕاگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆ 25 هەلی کار لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیداری گەرمیان ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی ئایاری 2024، لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لەسەر ڕەزامەندی و فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ پاڵپشتی بەڕێوەچوونی باشتری کاروباری خەڵک لە هەردوو قەزای کفری و شارەدێی پێباز لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، وەزارەتی ناوخۆ 25 پلەی کارکردن بە گرێبەست لە چەند پسپۆڕییەک ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئارەزوومەندان دەتوانن تا کۆتایی ڕۆژی شەممە 11ـی ئایاری 2024 داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

هه‌واڵی زیاتر