به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌ولێری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویستیان كردووه بۆ هاوكاریی ئه‌و خێزانانه‌ی له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو، زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 2ـی ئایاری 2024) ستاڤ ئاسۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌ولێری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند، تیمه‌كانیان له هه‌ولێر شانبه‌شانی تیمه‌كانی فریاگوزاریی و تیمه‌كانی شاره‌وانی، سەرقاڵن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگریی له زیانی ئەو گه‌ڕه‌كانه‌ی له هه‌ولێر بکەن کە ئاستی ئاو تێایاندا به‌هۆی خوڕیی بارانه‌وه به‌رز بووه‌ته‌وه.
ستاڤ ئاسۆ ڕوونیشی كرده‌وه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی شوێنی ئاماده كردووه بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی ماڵه‌كانیان له شوێنه نزمه‌كانه. گوتیشی، ته‌نانه‌ت هوتێلیان بۆ ئاماده كردوون.
باسی له‌وه‌ش كرد، ژماره‌ی ئه‌و ماڵانه‌یان تۆمار كردووه كه زیانیان به‌ركه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی جیا جیا قه‌ره‌بوویان بكه‌نه‌وه.