سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

جومانە غەلای:بە فەرمی هیچ بڕیارێک لەبارەی راگرتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  راگەیاند بە فەرمی هیچ بڕیارێک لەبارەی راگرتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە و کۆمیسیۆن بەردەوامە لە کارەکانی.

جومانە غەلای لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ئەمڕۆ بە رووداوی گوت “دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان بەردەوامە” و، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سیاسی نییە و کارە هونەرییەکانی هەڵبژاردن جێبەجێ دەکات.

سەبارەت بە چاپکردنی فۆرمی دەنگدان، جومانە غەلای رایگەیاند “کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لەسەر پێنج نموونە رەزامەندی داوە. کاردەکەین بۆ ئەوەی لە داهاتوودا چاپ بکرێن.” بەڵام جەختی کردەوە لەوەی فۆرمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تائێستا “چاپ نەکراوە.”

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا گوتەبێژەکەی کۆمیسیۆن جەختی لەوە کردەوە؛ ئەوان وەک کۆمیسیۆن ئامانجیانە، “هەموو پێکهاتە و لایەنەکان بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.” گوتیشی “کۆمیسیۆن سەربەخۆ بڕیار نادات، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران.”

هه‌واڵی زیاتر