وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ناوی 31 جۆر خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خشی بڵاو كرده‌وه كه ده‌ڵێ، تۆمار نه‌كراون و قه‌ده‌غه‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، 31 جۆر خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خش كه هیچ ڕێپێدانێكیان نییه و تۆمار نه‌كراون له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌ناو ده‌برێن.
“له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 31 جۆر خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خش كه به‌بێ بوونی نووسراوی ڕێپێدانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بازاڕن، ئه‌مه‌ش به قاچاخ و نه‌شیاو بۆ به‌كارهێنان هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆیه كۆ ده‌كرێنه‌وه و له‌ناو ده‌برێن.
به‌پێی ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، دروستكردن یا هاورده‌كردنی خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان، پێویسته كارگه‌كان و كۆمپانیاكان له ڕێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ڕێپێدان وه‌رگرن، به‌ڵام له دوای به‌دواداچوونی تیمه چاودێرییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌رچوو زیاتر له 31 جۆر خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خش هه‌ن، هیچ ڕێپێدانێكیان نییه، ئه‌وه‌ش به قاچاخ و نه‌شیاو بۆ به كارهێنان هه‌ژمار ده‌كرێ، بۆیه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌موو لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێ له بازاڕه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موویدا بگرن، لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكرێ و ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر سه‌رپێچیكاران