سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

کاتی گەیشتنی شەپۆلە بەھێزەکەی بارانبارین راگەیەنرا

ئەمشەو پێنجشەممە 2/5/2024، بەشی پێشبینی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: “پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوەشەو شەپۆلێکى بارانبارین و هەورەبرووسکە لەسەرجەم ناوچەکانى هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “شەپۆلەکە لە ناوچەکانى وەک (سەنتەرى شارى هەولێر و دەورووبەرى، بەحرکە، قوشتەپە، دارەتوو، کەورگۆسک و بەردەرەش) هەروەها ناوچەکانى دەشتى هەولێر و قەزای کۆیە، تەق تەق، شوان، ئاکرێ و هەندێک ناوچەى گەرمیان و باشوورى شارى سلێمانى بارانی بە لێزمە تا بەرەبەیان دەبارێت، بەڵام بۆ ناوچەکانى تر باران و هەورەبرووسکەی مام ناوەند دەبێت و پاشان ئاستى شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە، دواتر ئاستى شەپۆلەکە دیسان بەهێز دەبێتەوە بە تایبەت لە کاتەکانى نیوەڕۆدا بۆ سەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەولێر، ئیدارەى سۆران، ڕاپەڕین، سەنتەرى شارى سلێمانى، سەید سادق، هەڵەبجە و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان.”

هەروەها بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانیش بەم شێوەی خوارەوە خراوەتە روو:

هەولێر لە سەنتەرى شار بڕێکى زۆر باران باری، بەڵام لەوێستگە تەنها 0.2 ملم باری

هه‌واڵی زیاتر