سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سودانی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرا کرد

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆیان لەسەر رێککەوتنی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا کرد و دەبێـت سەرجەم بەندەکانی چالاک بکرێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، “لە ئەمریکا کارمان لەسەر چەندین دۆسیە گرنگ کرد لەوانە کەرتی وزە و غاز و بەکارهێنانی بۆ بواری کارەبا”.

راشیگەیاند، لەکۆبوونەماندا لەگەڵ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا باسمان لە بانکە سزادراوەکان کردووە و لیژنەیەکی هاوبەشمان پێکھێناوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا شایەتی ئەوەی داوە کەرتی بانکی و بانکەکان لە عێراق گەشەیان کردووە”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت:” پێویستمان بە ئەمریکا هەیە لەهەموو کەرتە جیاوازەکاندا چونکە ئەمریکا وڵاتێکی پێشکەوتووە”.

باسی لەوەشکرد، “ئێمە دەتوانین لەیەک کاتدا پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا و ئێراندا هەبێت و رۆڵمان هەبێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان و عێراق توانیویەتی رۆڵی باش ببینێت لە نزیککردنەوەی ئێران و وڵاتانی دیکەی کەنداو”.

ئاماژەی بەوەشکرد:” عێراقییەکان پێکەوە بەسەر تیرۆردا سەرکەوتن لە کاتی سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا باس لە کێشەی ئاو دەکەین و ڕێگەش نادین عێراق ببێتە سەرچاوەی کێشە بۆ تورکیا”

سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند، لە سایەی ئێمەدا پەیوەندییەکانی ئێران و سعودیە زۆر باشن

هه‌واڵی زیاتر