كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی له‌گه‌ل فرۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی راگرت، به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ و دروست بوونی لافاوه‌وه، فرۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی ژێر ئاو كه‌وتووه و گه‌شته‌كانی وه‌ستاوه
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 2024/4/17 ، وه‌زاره‌تی گواستنەوە . گه‌یاندنی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند،”، هێڵی ئاسمانی عێراقی ئه‌مرۆ سەرجەم گەشتەکانی چوون و هاتنی لەگەڵ فڕۆکەخانەی دوبەی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرت،پاش ئەوەی دۆخی کەشوهەوا لە دوبەی ئاسایی بووەوە، گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.
جێگای باسه, فڕۆکەخانەی دوبەی بە یەکێک لە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکان دادەنرێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ژێر ئاو کەوت، بەهۆیەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت، ئێستا سەرقاڵی ئاساییکردنەوەی دۆخەکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشبینی بارانبارینی بەخوڕ دەکرێت، ڕەنگە بەم نزیکانە نەتوانێت کارەکانی ئاسایی بکاتەوە.