سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

وەزیری پەروەردە لیستی مامۆستایانی وانەبێژی دایە دەستی سوودانی

وەزیری پەروەردە لیستی مامۆستایانی وانەبێژی دایە دەستی سوودانی

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند” ئەمرۆ سێشەممە ٣٠ ی ٤ ی ٢٠٢٤ لە بەغداد ، سەردانی بەڕێز (محمد شیاع السوداني ) سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵم کرد ؛ بە ئامادەبوونی بەڕێزان دکتۆر ابراهیم نامس الجبوري وەزیری پەروەردەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد ، لەسەرچەند پرسێکی گرنگی پەروەردەیی گفتوگۆمان کرد :

وەزیری پەروەردە دەشڵێت ” لە کۆبوونەوەکەدا نوسراوی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لیستی هاوپێچکراوی مامۆستایانی وانەبێژم پێگەیاند سەبارەت بەتەرخانی دارایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان و وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەنگاوە پێویستەکانمان ئەنجامداوە و چاوەڕوانی دەرئەنجام و وەڵامی فەرمی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین .

ئالان حەمە سەعید گوتیشی ” لە کۆبوونەوەکەدا جەختمان کردەوە لەپشکی هەرێمی کوردستان لە دروستکردنی باڵەخانەی قوتابخانەکان لە رێککەوتنی عێراق – چین کەهەرێمی کوردستان تا ئێستا پشکی خۆی لە دروستکردنی ئەو قوتابخانانە نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرلەنوێ نوسراوێکی دیکەمان پێشکەشکردن بەمەبەستی دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە دروستکردنی باڵەخانەی پەروەردەیی نوێ .

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرسی خوێندنی قوتابخانەکانی فیدراڵی لە هەرێمی کوردستان و بەردەوام بوونی پرۆسەی خوێندن تیایاندا، لەوبارەیەوە هاریکاری و هەماهەنگی هەرێمی کوردستانمان نیشاندا بۆ بەردەوام بوونی پرۆسەی خوێندنی قوتابیانی ئەو قوتابخانانە.

هه‌واڵی زیاتر