سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

دوایین لێدوانی محەممەد شیاع سوودانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە، 30-04-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەکۆبوونەوەکەدا سوودانی جەختی لە “گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کردەوە، بەڵام هەڵبژاردنێک لە چوارچێوەی رێککەوتنی سیاسی و بە بەشداریی سەرجەم پێکهاتەکان بێت. هەروەها دەستەبەری بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی تێدا کرابێت”.

وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنیان لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد”.

هه‌واڵی زیاتر