سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

شەڕ لەنێوان هێزێكی پۆلیسی فیدڕالی و چەكدارانی داعش رووی دا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێكی پۆلیسی فیدڕالی و چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین رووی دا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەكان رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی سعیوودییە لە شاری سامەڕا لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، هێزێكی پۆلیسی فیدڕالی ئۆپەڕاسیۆنیان بۆ دەستگیركردنی چەند چەكدارێكی داعش ئەنجام دا و بۆ ئەم مەبەستە دەوریان گرتن.

راشیگەیاند: چەكدارە داعشەكان كە پێكهاتبوون لە سێ چەكدار، دوای شەڕ و رووبەڕووبوونەوە، یەكێكیان كوژرا و دووانەكەی تریش دەستگیر كران.

هەروەها رایگەیاند: هەر لە ئۆپەڕاسیۆنەكەدا چوار پشتێنەی بۆمبڕێژكراو دەستیان بەسەردا گیرا لەگەڵ دۆزینەوەی سێ مۆڵگەی خۆشاردنەوەی چەكدارەكان.

وێنە: ساتی دەستگیركردنی دوو چەكدارەكەی داعش:-

هه‌واڵی زیاتر