سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

هێزەکانى بەرگریى شارستانیى هەرێمى کوردستان خرانە حاڵەتی ئامادە باشییەوە

بەهۆى بارانبارین و تەزرەوە بەرگریى شارستانیى هەرێمى کوردستان هێزەکانى خستە حاڵەتى ئامادەباشییەوە.

سەرکەوت کاڕەش گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان؛ لە کۆنفرانسێکى رۆژئامەوانیدا گوتى، شەپۆلێکى بارانبارین هەرێمى کوردستان و کەرکوک دەگرێتەوە، ئاستى دابارین لە کەرکوک و هەڵەبجە و گەرمیان زیاتر دەبێت.

روونیشیکردووەتەوە، پێشبینى دەکرێت سەروو 50 ملیمەتر باران لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان ببارێت.

سەرکەوت کارەش دەڵێت؛ بۆیە بەرگریى شارستانى هەرێمى کوردستان هێزەکانى خستووەتە حاڵەتى ئامادەباشییەوە، لە ئەمڕۆوە هەموو زێزەکان کە پێویستن بۆ پاراستنى گیانى هاوڵاتیان لە حاڵەتى ئامادەباشیدان.

لەبارەى رێنماییەکانیان بۆ هاوڵاتیان گوتى، هاتووچۆى نێوان شارەکان کەمتربکەنەوە و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان خێراییان کەمتر بکەنەوە، ئەو ناوچانەى لە زێ و رووبارەکان نزیکن زیاتر ئاگاداربن و خۆیان بپارێزن، تاوەکو شەپۆلە بارانبارینەکە بە سەلامەتى تێدەپەڕێت.

هه‌واڵی زیاتر