سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

سەرۆک بارزانی پێشانگه‌ی نێودەوڵەتی کتێبی لە هەولێر کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 17-04-2024، سەرۆک بارزانی 16ـەمین پێشانگه‌ی نێودەوڵەتیی کتێبی لە هەولێر کردەوە.

16مین پیشانگەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ کتێب لە ئەمڕۆوە تا 27ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت کە 300 دەزگای چاپ و ناوەندی پەخش لە 22 وڵاتەوە تیایدا بەشدارن و یەک ملیۆن و 500 هەزار ناونشانی جیای کتێب نمایش دەکەن.

بۆ ئەم ساڵ ناوەندەکانی بەشدار لە 16مین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب بە ڕێژەی 50% داشکانیان بۆ کتێبەکان کردووە، هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ جیاوازی لە ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەکی پێوانەیی لە سەردانیکار و خوێنەرانی کتێب تۆمار بکرێت.

پێشانگەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر10:00ـی بەیانییەوە بۆ 08:00ـی ئێوارە کراوە دەبێت.

هه‌واڵی زیاتر