سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە.

ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتووەوە، ئەمەش دوای تەنیا 41 رۆژ لە ئاگرێکی دیکەی گەورە کە بووە هۆی سووتانی تەواوەتیی زیاتر لە 200 دووکانی بازاڕەکە.
“ئاگرەکە لەلای شەقامی 100 مەتری کەوتووەتەوە، زۆر بەهێزە و نزیکەی 50 دووکان سووتاون. ئاگرەکە بەرەو لای دیکەوە دەچێت و دەنگی تەقینەوە دێت؛ پێدەچێت دەنگی تەقینی شووشەی عەتر یان موعەتەر بێت.”
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ڕایگەیاند “کاژێر 7:50ـی بەیانیی ئەمڕۆ (دووشەممە، 8-4-2024) تەقە کرا بۆ ئاگادارکردنەوە لە ئاگرەکە، (واتە دەستپێکی ئاگرەکە کەمێپ پێش ئەو وادەیە بووە). من دووکانی پەردەم هەیە و هیچم بۆ دەرنەچووە.”
بازاڕی لەنگە لەنێوان هەردوو شەقامی 100 مەتری و 40 مەتریی هەولێرە، شوێنێکی ستراتیژیی لەنێو شارەکەدا هەیە؛ لە ساڵی 2018ـشدا ئاگر لە بازاڕەکە کەوتەوە و بەو هۆیەوە سەتان دووکان سووتان.
هه‌واڵی زیاتر