سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە ملیۆنێک و 400 هەزار حەپی کەپتاگۆن، پرسیار لەبارەی پەرەسەندنی مەترسیداریی بەکار‌هێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق دەوروژێنێت.

پەرەسەندنی دیاردەی ئاڵوودەبوونی ماددە هۆشبەرەکان گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی. شارەزایانیش دەڵێن، وێڕای زۆری هۆیەکان، بەڵام نەبوونی پشتیوانییەکی باش لەنێو حکوومەتدا هۆی سەرەکیی پەرەسەندنی دیاەدەکەیە، بە تایبەتی دوای دەستبەسەرداگرتنی ملیۆنێک و 400 هەزار حەپی کەپتاگۆن لە ئۆپەراسیۆنێکی وەزارەتی ناوخۆیی عێرقدا.

عەلی ساحب، شارەزای ئەمنی باس لەوە دەکات، “هەندێک رێککەوتنی سیاسی هەن؛ لەلایەن کەسانی سیاسی دەسەڵات ڕۆیشتوو بەڕێوەدەبردرێن؛ ڕێگە بە هێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەدەن، ئەمەش بەڵگەی شکستی دەزگاکانی چاودێرییە، ئەگەر هەرچی زووە حکوومەت ئەم کێشەیە چارەسەر نەکات، ڕەنگە بارودۆخەکە هێندەی دیکە خراپتر ببێت”.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕێگەی هەڵوەشاندنەوە و دەستگیرکردنی تۆرە نێودەوڵەتییەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە نێو عێراقدا باس لە بەرەوپێشچوونی بەردوام دەکەن، جگە لەوەی ڕێژەیەکی زۆری ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.

عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق باس لەوە دەکات، “کەپتاگۆن زیاتر لە هەموو ماددەکانی دیکە دەستی بەسەردا گیراوە، ئینجا کڕیستاڵ و ماددەکانی دیکە. لە رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان کاری باشمان کردووە و بارودۆخەکەمان بە تەواویی کۆنتڕۆڵکردووە، بەڵام هێشتا ئاڵنگاریی و مەترسیمان لە بەردەمدایە”.

هه‌واڵی زیاتر