سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

دروستکردنی لیست و حزب لە نێوان بزنس و جاشایەتی

لەهەموو هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەڕلەمانی کوردستان کۆمەڵێک لیست و حزبی نوێ بەرهەمدێن و دروست دەبن کە دیارن و کێن و ڕابردوویان چییە و لە کوێوە ئاراستە دەکرێن بۆ خۆیان بەرەکەت و بۆ داگیرکەران دەستکەوتە.

هەڵبژاردن هەرچەندە مافێکی دیموکراسی و ئازدانەیە، بۆ هەموو کەسێک هەیە بەگوێرەی یاسا و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن دەنگی خۆیبدات و خۆی کاندید بکات، تا ئێرە هیچ شتێکی گوماناوی نییەو ڕوونە، بەڵام ئەوەی دەگوزەرێ لە پشت پەردە داخراوەکان شتێکی ترە کە سواری دەنگی ناڕازی و شەقامی تووڕە دەبن ئەوانیش ئەو لیست و حزبە نوێیانەن کە بە رێنمایی وڵاتێکی دراوسێ دروست دەکرێن و سەرچاوەی داراییان لەوێوە بۆیان دابین و خەرج دەکرێت، هەمووشی لێدانە لەخەبات و خوێنی شەهیدانی گەلی کورد و کوردستانیان بۆ وەستاندنی هەرێمی کوردستان لە پێشکەوتن و سڕینەوەی ناوی کوردە لەسەرنەخشەی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەو کەسانەی لەنوێ حزب و لیست دروست دەکەن خۆیان ئەندامی حزب و لیستیتر بوون، بەهۆی دەست نەگەیشتن بە پارە و سامانی باشتر لەڕێگەی وڵاتێکی دراوسێی هەرێمی کوردستان و بەهەماهەنگی لایەنە شیعییە دژە کوردەکانی عێراق پیلانی لاواز کردنی هەرێمی کوردستانیان داڕشتووە بەبەدەست هێنانی زۆرترین دەنگ و لاوازبوونی کورد ، لاواز بوونی کورد واتە لاوازبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ئەو کاسانەی کاندید کراون و لیست و حزبی جۆرا و جۆریان دروستکردووە لەڕووی مادییەوە لەلایەن داگیرکەران و دژە کوردەکان دەخەمڵێندرێن بە پارەو ئاڵتوون، خەڵکی هەژار و خێرنەدیوی کوردستانیش چۆن باوکی هەژاران بەس بۆ نمە و چیا بووە نیعمەت ئەوانەی ئێستاش هەر هەمان هاوئاوازن ، شمشاڵ دەژەنن و دەهۆڵیان دەکووتی و بەجاشی سەردەم ناوزەند دەکرێن و هەڕێم بەرەو چوارڕیانێکی تاریک دەبەن و داگیرکەران و دژە کوردەکان ئامانج و پیلانە گلاوەکانیان زیاتر بەرجەستە دەکەن و هەژموونی کورد بەرەو لاوازی و سڕینەوە دەبەن .

لاوازبوونی هەرێمی کوردستان لاوازبوونی هەمووو گەلی کورد و کوردستانییانە، بۆیە ئەوەی پێویستە لەسەر هەموو دەنگدەرێکی هەرێمی کوردستان دەنگیان بخەنە پاڵ سەرۆک بارزانی تا کورد و کوردستان پاڕێزراو، بەهێز و شکۆمەند بێت، چونکە ئەوەی دەگوزەرێت بۆ ئەو کەسانەی لەژێر ناوی جیاجیا خۆڵ دەکەنە چاوی گەل ئەوان پەڕلەمان و حزب وەک بزنسێک بۆ خۆیان بەکاردەهێنن و گیرفانیان پێ پڕ دەکەن، هەروەها بۆ داگیرکەرانیش دەستکەوتێکە و هەنگاوێک لە ڕوخانی هەرێم و سرینەوەی کورد نزیک دەبنەوە هەرچەندە ئەم تێڕوانینەیان خەونە بۆ ڕوخان و سڕینەوەی قەوارە و گەلی هەێمی کوردستان تا سەرۆک بارزانی ئامادە بێت لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان .

هێمن شێخ زادە

هه‌واڵی زیاتر