سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ئاسایشی هەولێر تۆمەتباری سوتانی کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازی باکووری دەستگیر کرد

لەڕێکەوتی ٢٠٢٣/٠٣/٠٩ ئاگرێک کەوتەوە لە کۆگای کۆمپانیای (دیکۆراس) لەناوچەی پیشەسازی باکوری شاری هەولێر ،بوە هۆی زەرەرو زیانێکی زۆری ماددی و سوتانی تەواوی کۆگاکە،دوای ڕوداوەکە لەلایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کراو لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت هۆکاری سوتانی ئەم کۆگایە شۆرتی کارەبا نەبوەو بەڵکو بە مەبەست کەسێک ئەم تاوانەی ئەنجامداوە، دوای بەدواداچونی وردو زیاتری تیمەکانمان توانیمان ناسنامەی ئەوکەسە ئاشکرا بکەین کە هەڵساوە بەسوتاندی ئەم کۆگایە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ف ، ح ، ع ) مان دەستگیر کرد ، تۆمەتباری ناو هاتو لە لێکۆڵێنەوەکان دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین کەهەمێشە هاوکارو هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیەکەمانن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

هه‌واڵی زیاتر