نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاسار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا شایەتحاڵی گفتوگۆی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە و پێشهاتەکانی ناوچەکە بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە یاشار گولەر لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ سەرۆک مەسعوود بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا و مەتین گۆرەک فەرماندەی هێزەکانی تورکیا گەیشتنە شاری هەولێر.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لایەن شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و سەفین دیزیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازییان لێکرا.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پێگەی فەرمی خۆی ڕایگەیاند، “یاشار گولەر وەزیری بەرگری و جەنەڕاڵ مەتین گۆرەک دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا گەیشتنە هەولێر”، هاوکات کلیپێکی ڤیدیۆیی ساتی هاتنی ئەوانی بڵاوکردەوە.