سۆرانی | English | العربية | kûrmançi               

ھەولێر و بەغدا لەسەر مووچە رێککەوتن

بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەشێوەی سەرەتایی رێککەوتوون کە مووچەی مووچەخۆران بخرێتە سەر بودجەی حاکیمە، بڕیاریشە سێشەممەی داهاتوو محەممەد شیاع سوودانی هەمواری یاسای بودجە بباتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.

رۆژی 06-01-2024 شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی گەیشتنە بەغدا و بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دارایی، شاندەکە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یاسای نەوت و گاز و چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ دەکەن. 

بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی دوو رۆژدا شاندەکەی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەی درێژخایەنیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ کردووە، لە کۆبوونەوەکە هەردوولا کۆکن لەوەی کە یاسای بودجە یاساییەکی “باش نییە و وەکو خۆی کار ناکات”، بۆیە پێویستی بە هەموارکردنەوەیە.

لە کۆبوونەوەکاندا، هەردوولا رێککەوتنێکی سەرەتاییان کردووە و رێککەوتوون کە مووچەی هەموو مووچەخۆرانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە لە “خەرجیی راستەقینە” جیابکرێتەوە و بخرێتە سەر بودجەی حاکیمە، هەروەها خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەبەسترێتەوە بە پرسی هەناردکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێشنیازی کردووە کە بابەتی مووچە جیابکرێتەوە لە هەموو گفتووگۆکانی دیکەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، مووچەخۆران دووربخرێنەوە لە ململانێ سیاسییەکان، لایەنی عێراقیش لەسەر ئەو خاڵە رەزامەندی خۆیان پێشانداوە.

هه‌واڵی زیاتر